شارپرێس:
وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی وته‌كانی مه‌حمود سه‌نگاوی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و وتانه‌ی سه‌نگاوی گوزارشت له رای فه‌رمی یه‌كێتی ناكات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاندووه، "به‌هه‌موولایه‌كى راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و وتانه‌ى هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوى كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوزارشت له هه‌لًوێست‌و سیاسه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ناكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه، "ئێمه سه‌ره‌راى رێزى تایبه‌تیمان بۆ كاك مه‌سعود بارزانى، په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه‌ى مێژوویى كۆمان ده‌كاته‌وه. ئێستایش به‌په‌رۆشه‌وه، پێكه‌وه هه‌نگاو بۆ پته‌وكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌نێین و هه‌ر دوێنێش له‌میانى كۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى دانوستانكارى هه‌ردوولاماندا، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستى فه‌راهه‌مكردنى كه‌شێكى ئارام و هێورو دۆستانه كرایه‌وه، تا بتوانین پێكه‌وه به یه‌كگرتووى رووبه‌رووى مه‌ترسیه‌كان ببینه‌وه‌و، په‌له بكه‌ین له ته‌واوكردنى پرۆسه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له چوارچێوه‌ى رێكه‌وتنه‌كانى نێوانماندا".
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه
به‌هه‌موولایه‌كى راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و ووتانه‌ى هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوى كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوزارشت له هه‌لًوێست‌و سیاسه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ناكات.
ئێمه سه‌ره‌راى رێزى تایبه‌تیمان بۆ كاك مه‌سعود بارزانى، په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه‌ى مێژوویى كۆمان ده‌كاته‌وه. ئێستایش به‌په‌رۆشه‌وه، پێكه‌وه هه‌نگاو بۆ پته‌وكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌نێین و هه‌ر دوێنێش له‌میانى كۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى دانوستانكارى هه‌ردوولاماندا، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستى فه‌راهه‌مكردنى كه‌شێكى ئارام و هێورو دۆستانه كرایه‌وه، تا بتوانین پێكه‌وه به یه‌كگرتووى رووبه‌رووى مه‌ترسیه‌كان ببینه‌وه‌و، په‌له بكه‌ین له ته‌واوكردنى پرۆسه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له چوارچێوه‌ى رێكه‌وتنه‌كانى نێوانماندا.
دیسانه‌وه دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه، كه ته‌نها لێدوان‌و ووته‌كانى ووته‌بێژى ره‌سمى یه‌كێتى گوزارشت له ڕاو بۆچوون‌و هه‌ڵوێستى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌كات.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
وته‌بێژى ره‌سمى مه‌كته‌بى سیاسى
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان
18/6/2019