گاڵتە بەزیادبوونی كێشی لەشی سوارێز دەكرێت (+وێنە)

وەرزش

19/06/2019‌ 230 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وێنەیەكی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی ‌و یاریزانی بەرشەلۆنە بووەتە جێگەی مشتومڕی میدیاكان، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی كێشی.

وێنەكەی لویس سوارێز لەیەكەم یاری نێوان ئۆرۆگوای‌و ئیكوادۆر گیراوە، ئەوەش لەچوارچێوەی یارییەكانی كۆبا ئەمریكا.

لەوێنەكەدا دەردەكەوێت، كە سوارێز بەشێوەیەكی بەرچاو كێشی زیادی كردووەو تەنانەت دیارە، كە ورگیشی بەتەواوی گەورە بووە.

سوارێز تەمەنی 32 ساڵەو یەكێكە لەیاریزانە بەناوبانگەكانی ئەوروپاو یانەی بەرشەلۆنە، بۆیە زیادبوونی كێشی كاردانەوەی زۆری دروست كردووە.

هـ ـ ح