نیمار بەگرێبەستێكی ئاڵوگۆڕ نزیكە لەگەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە

وەرزش

19/06/2019‌ 411 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئەوەیان بڵاوكردەوە، كە نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان نزیكە لەگەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیل، نیمار سوورە لەسەر ئەوەی ئەم هاوینە یانەی پاریس سان جێرمان جێبهێڵێت‌و خواستی ئەوەشی هەیە بگەڕێـەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

هاوكات تۆڕی "گڵۆپ سپۆرت" بڵاویكردەوە، كە نیمار داسیلڤا بەگرێبەستێكی ئاڵووگۆڕ دەگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

هەروها تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە، گرێبەستەكە بەشێوەیەكە، كە پاریس سان جێرمان سەد ملیۆن یۆرۆ لەیانەی بەرشەلۆنە وەردەگرێت، لەگەڵ هەریەكە لەتواناكانی عوسمان دیمبلی، ئیڤان راكیتیچ‌و ساموێل ئۆمتیتی یاریزانانی بەرشەلۆنە.

نیمار لەهاوینی 2017 لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد، ئەوەش بەشكاندی گرێبەستەكەی‌و بە بەهای 222 ملیۆن یۆرۆ.

هـ ـ ح