ئەگەری رۆشتنی گاریس بەیڵ لەریاڵ مەدرید زیاتر دەبێت

وەرزش

19/06/2019‌ 394 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە ئەگەرەكانی رۆشتنی گاریس بەیڵی ویڵزی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لەیانە مەدریدییەكە زیاتر بووە.

سەرچاوەكان باسیان لەوە كردووە، بەهۆی هاتنی ئیدین هازاردی بەلجیكی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئەگەرەكانی رۆشتنی گەریس بەیڵ زیاتر بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی بایەرن میونیخ لەسەر هێڵە، بۆ ئەوەی بەشێوەی خواستن‌و بۆ یەك وەرز گاریس بەیڵ لەیانەی ریاڵ مەدرید بكرێت.

بەڵام بەرێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە ئەو خواستنەی رەتكردووەتەوەو كار بۆ ئەوە دەكات، بەیڵ بەیەكجاری لە یانەی ریاڵ مەدرید بڕوات.

هـ ـ ح