رووناكی شاشەی مۆبایل كاریگەری خراپی لەسەر پێست هەیە

تەندروستی

19/06/2019‌ 699 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك ، كە لەم دواییە بڵاوكراوەتەوە دەركەوتووە رووناكی شاشەی مۆبایل زیان بە پێست دەگەیەنێت .

پێگەی "hackesh" باسی لەوە كردووە رووناكی شاشەكانی مۆبایل چینەكانی پێست دەبڕێت و دەبێتە هۆی پیربوونی پێست ، ئەوەش وای لە شارەزایان كردووە كە داوا بكەن گرتنی وێنەی سێڵفی و ئەو كاتەی لەبەردەم شاشەكانی مۆبایل بەسەر دەبرێت كەم بكرێتەوە .

سۆزان مایو ، كە شارەزای بواری پێستە دەڵێت: رووناكی شین كە لە شاشەی مۆبایلە هۆشمەندەكانەوە دەردەچێت زۆر لەوە خێراتر دەبێتە هۆی پیربوونی پێست وەك ئەوەی پێشتر بروا وابوو .

شارەزایان دەشڵێن: نزیكەی ٢٥% ی خەڵك ئەوانەی لەتەمەنی ١٨-٣٤ ساڵیدان رۆژانە ٧ كاتژمێر مۆبایل بەكاردەهێنن ، كەبەقسەی ئەوان ئەوە پێویستی بەگرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی هەیە بۆ پاراستنی پێست لە پیربوونی پێشوەختە .

هەروەها شارەزایان دەڵێن: پێش هەموو شتێك گرنگە پارێزگاری لە ئاستی ڤیتامین C بكرێت بەهۆی ئەوەی دژە ئۆكسیدیكی بەهێزە و توانای ئەوەی هەیە هەموو پێكهاتە زیانبەخشانی پێست لەناوبەرێت .

وەرگیران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە