شارپرێس:
پزیشكی ئەڵمانی دكتۆر پیتەر یۆرین پزیشكی نەشتەرگەری دەم و ددان دەڵێت: رەنگی زمان وەك ئاوێنەیەكە بۆ پیشاندانی تەندرووستی مرۆڤ ، بەشیوەیەك ئەو گۆرانكارییە لەناكانوانەی لە رەنگی زمان روو دەدەن هەواڵی تووشبوون بە نەخۆشی مەترسیدار دەدەن .
دكتۆر یۆرین دەشڵێت: ئەو زمانەی تەندرووستییەكی باشی هەیە رەنگی پەمەییەكی كراوەیە لەگەڵ چینێكی تەنكی سپیی، كە پاشماوەی خۆراكییە ، ئەوە لەكاتێكدا ئەو گۆرانكاریانەی خوارەوە بەسەر زماندا دێت زەنگی مەترسیدارن لێدەدەن :
رەنگی سپیی : نیشانەی تووشبوونە بە هەڵامەت یان نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس.
رەنگی زەرد، نیشانەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكی كەڕوویی یان كێشەیەك لە ئاوی زراو یان جگەر .
رەنگی سوور ، ئاگاداركردنەوەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەكان یان ئاماژەیە بۆ كەمی ڤیتامین "بی١٢" یان بوونی گرفت لە كۆئەندامی هەرس یان جگەر یان دڵ.
رەنگی قاوەیی ، مانای بوونی نەخۆشییە لە ڕیخۆڵەكان و ناتەواوی گورچیلەكان.
رەنگی خۆلەمێشی : مانای كەمی ئاسن یان كەمخوێنی دەگەیەنێت .
رەنگی رەش : مانای بوونی گرفتە لە فلۆرای ناودەم ( ئەو تەنۆكە بچووكانەی لەناو دەمدا دەژین) ، یان رەنگە یەكێك لە نیشانە لاوەكییەكانی دەرمانە ئەنتی بایۆتیكەكان بێت .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی