ڤیدیۆ.. مێركڵ لەپێشوازی سەرۆكی ئۆكرانیا دەكەوێتە دۆخێكی خراپەوە

جیهان

19/06/2019‌ 3062 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا لەكاتی پێشوازی لەسەرۆكی ئۆكرانیا كەوتە دۆخێكی خراپەوەو تەواوی جەستەی كەوتە لەرزین.

مێركڵ لەو كاتەی پێشوازی لە ڤلادیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا كردو سوردی نیشتمانی لێدرا كەوتە ئەو دۆخەوە، كە لەلایەن میدیاكانەوە تۆماركرا.

لەو ڤیدیۆیەی میدیاكان بڵاویانكردووەتەوە، راوێژكاری ئەڵمانیا سەرەتا بە لەرزەیەكی كەم دەستپێدەكات‌و دواتر بەتەواوی دەكەوێتە لەرزەو جەستەی بەتەواوی دەجوڵێت.

رۆژی یەك شەممەی رابردوو سەرۆكی ئۆكرانیا سەردانی ئەڵمانیای كردو سەردانەكەش بۆ باشتركردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات بوو.

هـ ـ ح