نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكات

کوردستان

19/06/2019‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كرد، ئەوەش دوای ئەو دابەزینەی لەدوو رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.97 دۆلار بەرێژەی 3.8% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 53.90 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش لەكۆتا مامەڵەكان 1.20 دۆلار بەرێژەی دوو لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.14 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەهەوڵەكانی ئەمریكاو چین هەیە، بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەو چارەسەری كێشە بازرگانییەكانی نێوانیان، كە ئەوە نائارامی لەبازاڕەكان دروست كردووە.

هـ ـ ح