شاناهان دەكشێتەوە.. ترامپ مارك ئیسپەر بۆ پۆستی وەزیری بەرگری دەپاڵێوێت

sharpress.net

252 جار خوێندراوه‌ته‌وه

19/06/2019‌

شارپرێس: 
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، مارك ئیسپەری پاڵاوتووە بۆ ئەوەی پۆستی بریكاری وەزیری بەرگری ئەمەریكا وەربگرێت ، ئەوەش دوای ئەوەی پاتریك شاناهان داوای كرد، كە بەفەرمی نەكرێت بە وەزیری بەرگری ئەمەریكا .

ترامپ لە تویتێكدا لەهەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ستایشی ئەو كارانەی شاناهانی كرد، كە لەو ماوەی پۆستی وەزارەتی بەرگری بەڕێوە بردووە و كارەكانی شاناهانی بە "زۆر باش" وەسف كردووە.

سەرۆكی ئەمەریكا روونیكردووەتەوە، شاناهان داوای كردووە بەفەرمی وەك وەزیری بەرگری ئەمەریكا دانەنرێت ، لەبەر ئەوەی دەیەوێت كاتێكی زیاتر لەگەڵ خێزانەكەی بەسەر بەرێت، بۆیە پەنا بۆ كەسێكی تر دەبات ببێتە وەزیر.

دوای دەستلەكاركێشانەوەی جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری پێشووی ئەمەریكا بەهۆی ناكۆكییەكانی لەگەڵ ترامپ لەسەر كۆمەڵێك بابەت وەك بابەتی كێشانەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە سوریا ، پاتریك شاناهان پۆستی بریكاری وەزارەتی بەرگری وەرگرت .

دانانی ئیسپەر لەكاتێكدایە لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەگەڵ ئێران ئاستی گرژییەكانیان زۆر هەڵكشاوە ، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتۆن ئێرانی تۆمەتبار كرد بەوەی دەستی هەبووە لە بەئامانجگرتن و هێرشكردن سەر دوو كەشتی نەوتگوێزەرەوە لە ئاوەكانی كەنداوی عوممان .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved