مەحمود مەشهەدانی: ئەمریكا پەنا بۆ پلانی (بی) دەبات

sharpress.net

2235 جار خوێندراوه‌ته‌وه

19/06/2019‌

شارپرێس:
سەرۆكی پەرلەمانی پێشووتری عێراق مەحمود مەشهەدانی، رایگەیاند، لە ئەگەری دەنگدانی پەرلەمان عێراق بە وەدەرنانی هێزە ئەمریكییەكان لە عێراق، واشنتۆن پەنا بۆ پلانی "بی" دەبات.

مەشعەدانی راشیگەیاند، ئەمریكا لە "سێگۆشەی سلیكون"  بوونی هەیە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوای عێراق، لەمڕۆشدا ئەو ماددەیە بەنرخرترین ماددەیە لە جیهاندا.

ناوبراو هۆشداری ئەوەشیدا كە دۆخی عێراق هێشتا شێواوە و پشێوی زۆری تێدایە، بۆیە ئەگەر ئەمریكییەكان بە دەنگدانی پەرلەمانی لە عێراق بكرێنەدەرەوە، ئەو كات عێراق پێویستی بە ئامێزێكی عەرەبی و ئیسلامی هەیە بیگرێتەخۆی. 

هەروەها رایگەیاند، ئەو شوێنەی ئێستا ئەمریكای لێ نیشتەجێیە ( ناوچەی سلیكون) بەنرخرتین ماددەی جیهانی تێدایە، بۆیە ئەمریكا چۆڵی ناكات، هەر بۆ ئەو مەبەستەش بنكە "عەین ئەسەد" یان كردووەتەوە.

مەشهەدانی باسی لەوەش كرد، ئێستا بنكە سەربازییەكانی هێزە ئەمریكییەكان لە عێراقدا لە " سیگۆشەی سونی" دان كە پێشتر وای پێ دەگوترا، سێگۆشەی بەرهەڵستكاری بوو دژ بە ئەمریكییەكان، ووتیشی دەبێت ئەمریكییەكان بزانن كە مادام ئەوان لەوێ بنكەی سەربازیان هەن، چوارچێوە سونییەكە دژیان نابێت، بۆیە لەوێ دەتوانن پەیوەندییەكانیان دروست بكەن و لەگەل سەرۆك هۆز و شێخەكان لە پەیوەندیدابن.

جەختی لەوەش كردەوە، كە عێراق هێشتا لەژێر سایەی نەتەوە یەكگرتووەكان دایە، ئێمە ئێستا لەوە دەرچووین مەترسی بین لەسەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی، واتە بەندی حەوتەم، بەڵام هێشتا لەژێر حوكمی بەندی شەش و بەندەكانی دیكە داین، وتیشی لەمڕۆدا ئومێدی ئەوەمان هەیە سەربەخۆتربین.

وەرگێران: لوقمان حاجی قادر





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved