ره‌وانه‌كردنی نەوت لە کێڵگەکانی گەرمیانەوە بۆ پاڵاوگەکانی هەولێر راگیرا

کوردستان

19/06/2019‌ 10570 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی ئاسایشی گشتی گەرمیان رایگه‌یاند، لە بازگەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیاندا دەیان تانکەر، کە نەوتی کێڵگەکانی حەسیرەو چیا سورغیان هەڵگربوو بۆ پاڵاوگەکانی هەولێر، ڕێگەی تێپەڕبوونیان نەدرا.

عوسمان عەبدلکەریم، وتەبێژی ئاسایشی گشتی گەرمیان بە كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ڕاگەیاندووه‌،  ڕێگری لە ڕۆشتنی نەوت بەهۆی تەواوبوونی مۆڵەتی کۆمپانیای گوێزەرەوەی نەوتی ناوچەکەیە.

راشیگه‌یاند، "کۆمپانیای بلاک بۆڵ کە کاری گواسنەوەی نەوت دەکات لە گەرمیانەوە بۆ هەولێر، ماوەی سێ ڕۆژە مۆڵەتی کارکردنی تەواو بووە، تا نوێکردنەوەی مۆڵەتیش ڕێگە بە ڕۆشتنی نەوتی گەرمیان بۆ هەولێر نادرێت".

ئه‌و لێدوانه‌ی وتەبێژی ئاسایشی گشتی گەرمیان له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه‌ له‌ گه‌رمیان له‌ وتارێكدا رەخنەی توندی لە پارتی گرت و هەڕەشەی دوو ئیدارەیی و مامەڵەی سەربەخۆی بە نەوتی سنووری دەسەڵاتی یەکێتییەوە کرد.
ه.م

بەپەلە