ڤیدیۆ.. دۆلفین لەئاوەكانی عێراق دەردەكەوێت

عیراق

20/06/2019‌ 1650 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردووەتەوە، كە تایبەتە ناوچە كەناراوییەكانی شاری بەسرە لەباشووری عێراق.

ڤیدیۆكە لەنزیك ئاوەكانی فاو گیراوە، كە تێدا چەند دۆلفینێك دەردەكەون‌و لەئاوەكەدا مەلە دەكەن، كە ئەو ڤیدیۆیە بەشێوەیەكی زۆر بڵاوبوونەتەوە.

بەقسەی چالاكوانان ئەو دۆلفینانە بەم دوایانە هاتوونەتە ناو ئاوەكانی عێراق، كە جگە لەو دۆلفینانەش بەم دوایانە ماسی قرشیش لەو ئاوانە دەركەوتوون.

هـ ـ ح