پێشخستنی تەكنیكێكی نوێ رێگری لەدزینی مۆبایل لەگیرفانی خاوەنەكەی دەكات

جیهان

20/06/2019‌ 883 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
كۆمپانیای زەبەلاحی سویدی "ئەریكسۆن" تەكنیكێكی ناوازەی پەرەپێداوە بۆ رێگریكردن لە ڕاكێشان و دزینی مۆبایل لە گیرفانی بەكارهێنەرانیدا .

ئەو تەكنیكە تازەیە بریتییە لەوەی مۆبایلە هۆشمەندەكان ئامێرێكی هەستەوەری ئەوتۆیان بۆ زیاد دەكرێت لەكاتی دەستلێدانی كەسێكی تر لە مۆبایلەكە جگە لە خاوەنەكەی ، ئەوە دەست دەكات بە لەرزینەوەیەكی خێرای ئەوتۆ  كە كەسی دز ناتوانێت رۆخەكانی بگرێت و دواتر دزینیشی دەبێتە كارێكی ئەستەم.

كۆمپانیای پەرەپێدەری ئەو تەكنیكە كەناوی " لێخشاندنی راهاتن" adaptive friction لێنراوە ، دەڵێت لەحاڵەتی كارپێكردنی ئەو تەكنیكە ئەوە بۆ كەسی ڕێپێنەدراو بۆ دەستدان لە مۆبایلەكە ئەستەم دەبێت دەست بەسەر مۆبایلەكەدا بگرێت .

دەكرێت ئەو تەكنەلۆژیایەی بۆ ئامێری هەستپێكردنەكە بەكاردەهێنرێت و لە مۆبایلە زیرەكەكان دەبەسترێت ئەوە ئاشكرا بكات كە چۆن لەلایەن خاوەنەكەیەوە بەكاردەهێنرێت و دەردەهێنرێت .

ئەگەر ئەو رێگایەی دزەكە بۆ دەرهێنانی مۆبایلەكە لەگیرفان بەكاری دەهێنێت لەگەڵ شێوازی دەرهێنانی خاوەنەكەی جیاواز بوو ، ئەوە ئامێری هەستكردنەكە كار لەسەر چالاككردنی تەكنیكی دژە دزینەكە دەكات .

دیاریش نییە كەی مۆبایلە زیرەكەكان ئەو تەكنیكە نوێیەی دژە دزینیان بۆ زیاد دەكرێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی