مەسرور بارزانی واژووی قوباد تاڵەبانی رادەگرێت

sharpress.net

840 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/06/2019‌

شارپرێس:
بەفرمانی مەسرور بارزانی واژووی قوباد تاڵەبانی تا پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان راگیراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، لەدوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی لەسەرۆكایەتی حكومەتی نەماوە، مەسرور بارزانی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ فەرمانی كردووە، واژووی قوباد تاڵەبانی رابگرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، كە لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، لەو بارەوە هیچ روونكردنەوەیەك بەقوباد تاڵەبانی نەدراوە، كە خۆی پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەیەو چەند دەسەڵاتێكی هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە  11ی مانگی رابردووەوەو بەپێی یاسا، قوباد تاڵەبانی بەسەرجەم دەسەڵاتەكانەوە بووەتە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

قوباد تاڵەبانی بەپێی یاسای ئەنجوومەنی وەزیران، كە دەڵێت: لەكاتی ئامادە نەبوونی سەرۆكوەزیران، ئەگەر دەستلەكاربكێشێتەوە یان كۆچی دوایی بكات یان سەفەری دەرەوەی وڵات بكات، لەوكاتەدا جێگری سەرۆكوەزیران جێگەی دەگرێتەوەو كارەكانی جێبەجێدەكات.

رۆژی 10ی مانگی رابردوو نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم سوێندی دەستبەكاربوونی خوارد، بەوەش قوباد تاڵەبانی دەسەڵاتەكانی وەرگرت، بەڵام لەلایەن مەسرور بارزانی، كە تائێستا هیچ شەرعییەتێكی نییە لەسەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران واژووی راگرتووە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved