ئێران تێكشكانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی رادەگەیەنێت

جیهان

20/06/2019‌ 1129 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئێران رایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوانی ئەمریكیان تێكشكاندووە، ئەوەش لەسەر ئاوەكانی گەرووی هورمز لەدەریای عەرەب.

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی لەسەرچاوەیەكی سەربازی هێزی شۆڕشی ئێرانی بڵاویكردەوە، كە فڕۆكەیەكی سیخوڕی بێ‌ فڕۆكەوانی ئەمریكیان تێكشكاندووە.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەو فڕۆكەیە لەناوچەی لەناوچەی "كوهــ مبارك"ی باشووری دەریای عەرەب تێكشكێنراوە.

ئەو فڕۆكەیەی خراوەتە خوارەوە بەجۆری "ئار كیو 4 گلۆباڵ هۆك" بووەو ئەمریكاش ئەو دەنگۆیانەی رەتكردووەتەوە.

لەو بارەوە وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا بێل ئۆربان رەتیكردووەتەوەو رایگەیاندووە، هیچ فڕۆكەیەكمان نەچووەتە ناوچە سنوورییەكانی ئێران.

هـ ـ ح