نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

20/06/2019‌ 328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی لەرۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێتنی جیهانی 32 سەنت بەرێژەی 0.5% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.82 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 14 سەنت بەرێژەی 0.26% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 53.76 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، رۆژی رابردوو بەهۆی بەردەوامی گرژییەكانی ئەمریكاو چین لەرووی بازرگانییەوە نرخەكەی بەرێژەیەكی بەرچاو بەرزكردەوە.

هـ ـ ح