بۆ ڕێگری لەهاوردەكردنی چەند بەرهەمێكی كشتوكاڵی عێراق داوای چاودێری دەروازەكانی هەرێم دەكات

کوردستان

20/06/2019‌ 304 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند ، بڕیاردراوە بەوەی ڕێگری بكرێت لە هاوردەكانی كۆمەڵێك بەرهەمی كشتوكاڵی بۆ ناوخۆی عێراق ، ئەوەش بەهۆی زۆری ئەو بەرهەمە لەناوخۆ  هەیەو ئەوەش وەك هەوڵێكیش بێت بۆ پشتیوانیكردنی بەرهەمهێنەری ناوخۆیی.

لیستی ئەو بەرهەمە كشتوكاڵییانەی ڕێگە بەهاوردەكردنیان نادرێت بریتین لە ( تەماتە ، خەیار ، پەتاتە ، باینجان ، كەلەرم ، قەرنابیت ، گێزەر ، كاهوو، سونجی ، شووتی ، كاڵەك . سیری تازە ، گەنمە شامی ).

وەزارەتی كوشتوكاڵ لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، دوای كۆتاییهاتنی وەزی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی دەرگای هاوردەكردن بۆ ئەو بەرهەمانە دەكرێتەوە.

وەزارەتی كشتوكاڵ راشیگەیاندووە، ئەو بڕیارە وەك هەوڵێكە بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و هاندانی جوتیارانی عێراقی تا لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنان بەردەوام بن.

لەبەشێكی تری بەیاننامەكەیدا وەزارەتی كوشتوكاڵی عێراق داوا دەكات هەموو دەروازە سنوورییەكان لەناویاندا دەروازەكانی هەرێمی كوردستان چاودێرییەكی توند لە سەر خاڵە گومرگییەكان دابنێن بۆئەوەی ڕێگە نەدەن لەدەرەوەی ڕێوشوێنە ڕێپێدراوەكان ئەو بەرهەمە كشتووكاڵیانە بێنە ناو عێراق.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی