ئەو دۆسییەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی دەكات

عیراق

20/06/2019‌ 1206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەنین قەدۆ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی هاوپەیمانی بینا رایگەیاند، سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا "هەنگاویكی گرنگە" بۆ چارەسەركردنی كیشەكانی نێوان هەولێر و ناوەند ، جەختیشی كردەوە دۆسیەی نەوت لە پێشەوەی ئەو دۆسیانە دەبن، كە گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

قەدۆ لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەی "مەعلوومە" رایگەیاند، سەردانی نێچیرڤان بارزانی هەنگاوێكی گرنگ و ئەرێنییە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دوای ئەوەی بۆماوەیەكی زۆر ئەو پەیوەندیانە ساردیان تێكەوتبوو .

لەدرێژەی لێدوانەكەیدا قەدۆ راشیگەیاند، بارزانی لەكاتی سوێندخواردنی وەك سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستان بەڵێنی ئەوەیداوە كە بەپێی دەستوور كار لەسەر چارەسەركردنی هەموو كیشەكان لەگەڵ بەغدا بكات، جەختیشی كردەوە كە لەگرنگترین ئەو دۆسیانەی گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت دۆسیەی نەوت دەبێت .

ئەمرۆ نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا ، لەدوای هەڵبژاردنیشی وەك سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستان ئەوە یەكەم سەردانییەتی بۆ ئەو شارە . 

هـ ـ ح