شارپرێس:
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئاماده‌یی نیشانداوه نه‌یمار داسێلڤای به‌ڕازیلی له‌یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی به‌پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیی بگوازێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌یه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ فرۆشتنی نه‌یمار دایناوه بیدات، كه نزیكه‌ی 600 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر ڕیاڵ مه‌درید ده‌كه‌وێت.
گه‌ربێتوو ڕیاڵ مه‌درید به‌و نرخه بگوازێته‌وه ئه‌وا له مێژوودا ڕوینه‌داوه یاریزانێك به‌و نرخه خه‌یاڵییه بگوازرێته‌وه.
ساڵی 2017 نه‌یمار له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ ڕویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
ڕ . ج