مەرجی پاریس سان جێرمان بۆ دەستبەرداربوون لەنیمار

وەرزش

21/06/2019‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمان مەرجی خۆی ئاشكراكرد، ئەوەش بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانی نیمار داسیلڤای بەرازیلی.

بەپێی میدیاكانی فەرەنسا، ناسر خلێفی سەرۆكی پاریس سان جێرمان لاری نییە لەدەستبەرداربوونی نیمار داسیلڤای بەرازیلی.

هەر بەپێی میدیاكان، بۆ ئەوە خلێفی مەرجێكی داناوە، ئەویش هەر یانەیەك دەیەوێت نیمار بكرێت، دەبێت 300 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی پاریس سان جێرمان.

ئەمە لەكاتێكدایە لەهاوینی 2017 پاریس سان جێرمان بەگرێبەستێكی 222 ملیۆن یۆرۆیی نیماری لەیانەی بەرشەلۆنە كڕی.

هـ ـ ح