مباپی دەیەوێت روو لەیانەی لیڤەرپوڵ بكات

وەرزش

21/06/2019‌ 467 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیلیان مباپی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت روو لەیانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بكات.

مباپی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، یاریكردن لەژێر دەستی یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی‌و راهێنەری لیڤەرپوڵ شتێكی زۆر باشە ، بۆیە دەمەوێت روو لەو یانەیە بكەم.

ئەو یاریزانە فەرەنسییە بەدووری زانی لەم هاوینە روو لەیانەی لیڤەرپوڵ بكات، چونكە جارێ‌ دەیەوێت لەیانەی پاریس سان جێرمان بمێنێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی رابردوو یانەی لیڤەرپوڵ خواستی ئەوەی نیشاندا، بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو كیلیان مباپی فەرەنسی بكرێت.

هـ ـ ح