ساری دڵخۆشەو دەیەوێت هاوكاری رۆناڵدۆ بكات

وەرزش

21/06/2019‌ 395 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
ماوریتسۆ ساری ئیتالی دڵخۆشی خۆی بەوە نیشاندا، كە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی یۆڤانتۆسی وڵاتەكەی وەرگرتووە.

ساری لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە دڵخۆشە بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی یۆڤانتۆس، چونكە ئەوە ئەزموونێكی نوێی كاری راهێنەرایەتی دەبێت.

یاری راشیگەیاند، من دەمەوێت هاوكاری یاریزانەكانی یانەی یۆڤانتۆس بكەم، بەتایبەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانە ئیتالییەكە.

ساری وەرزی رابردوو پۆستی راهێنەرایەتی چیڵسی وەرگرت‌و ئەمساڵ بەگرێبەستێكی سێ‌ ساڵەیی رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كرد.

هـ ـ ح

بەپەلە