مانچستەر سیتی گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ‌ دەكاتەوە

وەرزش

21/06/2019‌ 384 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێكردەوە، ئەویش یاریزانی ئۆكرانی ئەلیكسندەر زینتشینكۆ.

یانەی مانچستەر یونایتید بۆ ساڵی ترو تا ساڵی 2024 گرێبەستی ئەو یاریزانەی نوێكردەوە، كە خۆی لە ساڵی 2021 كۆتایی بەگرێبەستەكەی دەكات.

ئەو یاریزانە تەمەنی 22 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی مانچستەر بۆ سێ‌ ساڵی تر گرێبەستەكەی نوێكردووەتەوە.

زینتشینكۆ 29 یاری بۆ یانەی مانچستەر سیتی كردووەو گواردیۆلا لەئاستی رازییەو لەداهاتوو دەیكاتە یاریزانی سەرەكی.

هـ ـ ح