سێیەكی فەرەنسییەكان پێیان وایە كوتانی منداڵان سەلامەت نییە

تەندروستی

21/06/2019‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەك، كە دامەزراوەی "گالوپ" ئەنجامیداوە ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە ژمارەی ئەو ئەوروپییانەی پێیان وایە كوتانی منداڵەكانیان سەلامەت نییە زیاد دەكات .

لێكۆڵینەوەكە جەختیكردووەتەوە، ٥٩% ی خەڵكی ئەوروپای رۆژئاوا و ٥٠% خەڵكی ئەوروپای رۆژهەڵات پێیان وایە كوتانەكان سەلامەتن ، لەكاتێكدا ٧٩% خەڵكی هەموو كیشوەرەكانی تر متمانەیان بە كوتانی منداڵەكانیان هەیە .

وڵاتی فەرەنسا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەن كە خەڵكەكیان گومانیان لە سەلامەتی كوتانەكان هەیە ، بەجۆرێك لە هەر سێ كەس یەك كەس پێیوایە كوتانی منداڵان سەلامەت نییە .

لەم ماوەیەی دوایی نەخۆشی سورێژە لە گەلێك لە وڵاتان بڵاوبۆوە ، گەلێك لە پسپۆران هۆكاری ئەوەیان بۆئەوە گیرایەوە كە دایكان و باوكان گومانیان لە كوتانی منداڵەكانیان هەیە .

گەلێك لە چالاكان و گرووپی بەرهەڵستكاری كوتانی منداڵان بیردۆزەیەك بڵاو دەكەنەوە كە هۆشداری دەدات لە كوتانی منداڵان و دەڵێن هۆكاری بڵاوبوونەوەی گەلێك نەخۆشییە وەك ئۆتیزمە ، ئەوە لەكاتێكدا پزیشكان ئەوە رەتدەكەنەوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی