گرژییەكانی ئەمریكاو ئێران بەرزبوونەوەیەكی گەورە بەنرخی نەوت تۆماردەكات

جیهان

21/06/2019‌ 951 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی زۆربوونی گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، كە زیاتربوو لە 5%.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 2.63 دۆلار بەرێژەی 4.3% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 64.45 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 2.89 دۆلار بەرێژەی 5.4% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.65 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

لەرۆژی پێنج شەممەوە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردووە، دوای ئەوەی ئێران لەگەرووی هورمز لەكەنداوی عەرەب، فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوانی ئەمریكی خستە خوارەوەو گرژی نێوانیان روو لەزیادبوون كرد.

هـ ـ ح