نیمار لە بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید بێ هیوا دەبێت

وەرزش

21/06/2019‌ 550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یاریزانى بەرازیلى و ئەستێرەى یانەى پاری سانجێرمانى فەڕەنسى ئەم وەرزەش لە یانە فەرەنسیەکە دەمێنێتەوە.

 

رۆژنامەکانى فەڕەنسا بڵاویان کردەوە، نیمار چاوەڕێى گرێبەستى بەرشەلۆنەو ریاڵمەدرید بوو، بەڵام هیچ کام لەو دوو یانەیە گریبەستیان پێشکەش نەکردوە.

 

ئاماژەیان  بەوەشکردوە، نیمار بۆ وەرزێکى تریش لە یانەى پاریسانجێرمان دەمێنێتەوە.

 

ئەوەشیان باسکردوە، ئەم وەرزەش دوا وەرز دەبێت ئەگەر یانە فەڕەنسییەکە نەیتوانى نازناوى چامپۆنسلیگ بەدەست بهێنێت وەرزى داهاتوو ئەوا نیمار دەفرۆشێت.

س.هـ