پیتەر چیك دەگەڕێتەوە چیڵسی

وەرزش

22/06/2019‌ 446 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی چیڵسی رایگەیاند، كە گۆڵپارێزی چیكی پیتەر چیك دەگەڕێنێتەوە یانەكەی، كە پێشتر لەو یانە یاری كردووە.


یانەی چیڵسی رایگەیاند، پیتەر چیك، وەك راوێژكاری هونەری ئەو گۆڵپارێزە دەگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ تیمی هونەری كار بكات.

پیتەر چیك، چەند ساڵێك یاری بۆ یانەی چیڵسی كردو دواتر رووی لەیانەی ئارسیناڵ كردو دواتریش بە فەرمی وازی لەیاریكردن هێنا، كە ئێستا تەمەنی 37 ساڵە.

چیك لەو بارەوە دڵخۆشی خۆی راگەیاندووە، بەگەڕانەوە بۆ یانەی چیڵسی‌و جەختیكردووەتەوە، هەموو كارێك دەكات بۆ ئەوەی خزمەتی یانەكەی بكات.

هـ ـ ح