چی لەجەستەتدا ڕوودەدات گەر بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕۆژی دوو دەنك خورما بخۆی؟

تەندروستی

22/06/2019‌ 3458 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خورما سودێكی خۆراكی زۆری بۆ جەستە هەیە بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی پۆتاسیۆم، ڕیشاڵ و پڕۆتینەی كە تیایدایە. هەروەها خورما زۆر دەوڵەمەندە بە كانزاكانی مس، مەنگەنیز، مەگنسیۆم و ئاسن، ئەمە جگە لە ڕێژەیەكی زۆری ڤیتامین B6.

هەموو جۆرەكانی خورما سوودی بێوێنەیان هەیە. هەوڵبدە ڕۆژانە بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕۆژی دوو دەنك خورما بخۆ، ئەو كات ئەم گۆڕانكاریانە لە جەستەتدا ڕوو دەدەن.

هەرسكردنی ئاسانتر 
ڕێژەی زۆری فایبەر لە خورمادا یارمەتی ئاسانكردنی پرۆسەی هەرسكردن دەدات و وا دەكات كە پاشەڕۆی خۆراك ئاسانتر بە قۆڵۆندا تێپەڕێت.

وزەی بەردەوام:
 دووبارە بەهۆی بوونی فایبەرەوە لە خورماداكە پرۆسەی هەرس ئاسانتر و لەسەرخۆتر دەكات، وادەكات وزە بۆ ماوەیەكی زۆرتر لە جەستەدا بمێنێتەوە.

ڕێگری لە نەخۆشی
بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر دژە ئۆكسید تیایدا، خواردنی خورما ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی شەكرە، ئەلزەهایمەر، شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ بە ڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە.

كەمكردنەوەی ئەو نەخۆشییە عەقڵییانەی پەیوەندییان بە تەمەنەوە هەیە

چەندین ڕێگە هەن كە وا دەكەن مێشكمان بە تەندروستی بمێنێتەوە، یەك لەوانە سیستەمێكی خۆراكی تەندروستە. لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە كە خواردنی بەردەوامی خورما بەشداری دەكات لە كەمكرنەوەی هەوكردنی ماددەی ڕەساسی ناو مێشك كە پەیوەندیەكی نزیكی بە نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە هەیە. هەروەها ئەو لێكۆڵینەوانەی لەسەر مشك كراون دەیسەلمێنن كە خواردنی خورما دەبێتە هۆی فێربوونی باشتر و یادەوەری درێژتر.

خواردنی كەمتری شەكر
خواردنی شەكر یەكێكە لە كێشە تەندروستییە گەورەكان و هۆكاری هەرە سەرەكی قەڵەویە. لە ئێستادا لە بەشێكی زۆری ئەو خۆراكە دەستكردانەی دەیخۆین شەكرد بوونی هەیە. بۆ كۆتایی هێنان بەمە، خورما جێگرەوەیەكی نایابی شەكرە. خورما سەرەڕای ئەوەی كە حەزی خواردنی شەكرت لا كەم دەكاتەوە، بە هۆی دەوڵەمەندی بە ڕیشاڵ و ماددە خۆراكییەكانی دی، چەندان سوودی تەندروستی دیكەت پێ دەگەیەنێت.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز