بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

22/06/2019‌ 368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی ئەو گرژییانەی لەنێوان ئەمریكاو ئێران لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكان 75 سەنت بەرێژەی 1.16% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 65.20 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 36 سەنت بەرێژەی 0.63% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.43 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران لەناوچەیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووی لەزیادبوون كردووەو ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح