یۆڤانتۆس نزیكە لەیەكلاكردنەوەی گرێبەستی دی لیخت

وەرزش

22/06/2019‌ 385 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی هۆڵەندا، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی نزیكە لەیەكلاكردنەوەی گرێبەستی دی لیختی هۆڵەندی‌و یاریزانی یانەی ئاجاكس ئەمیستەردانی ئەو وڵاتە.

رۆژنامەی دی تەلەگرافی هۆڵەندی بڵاویكردەوە، دی لیخت لەیانەی یۆڤانتۆسەوە نزیكە، بەهۆی ئەوەی یانە ئیتالییەكە ئامادەیە بەگرێبەستێكی 70 ملیۆن یۆرۆیی بكرێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی یۆڤانتۆس ئامادەیە موچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە بەرز بكاتەوە، وەك ئەوەی خۆی داوای لێدەكات، بۆیە نزیكە لەچوونی بۆ یانە ئیتالییەكە.

دی لیخت تەمەنی 19 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە چەند یانەیەكی ئەوروپی لەهەوڵی كڕینی ئەو یاریزانەن.

هـ ـ ح