پڕۆژە یاسایەک بۆ ھاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆ ئامادەکراوە

کوردستان

22/06/2019‌ 1538 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، پڕۆژە یاسایەک بۆ زیادکردن و ھاوتاکردنی مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە، رادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێت.

عوسمان سێدەری، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا راگەیاند، "بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی ھێزەکانی پێشمەرگە و زیادکردنی مووچەکانیان، بۆ ئەوەی ھاوتای مووچەی ھێزەکانی ناوخۆ بکرێت، پڕۆژەیاسایەکیان ئامادە کردووە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "لیژنەی پێشمەرگە پڕۆژە یاساکە رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی بخرێتە کارنامەی کۆبوونەوەکان و خوێندنەوەی بۆ بکرێت و دادکۆکیش لە پڕۆژەکە دەکەن تا ئەنجامێکیان دەست دەکەوێت".
ه.م