شارپرێس:
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگهیاند، بەرھەمھێنانی نەوت لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، گەیشتووەتە 408 ملیۆن و 585 ھەزار بەرمیل.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئهمڕۆ ئامارێکی سەبارەت بە بەرھەمھێنانی نەوت لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ لە عێراق بڵاوکردەوە و رایگهیاند، "بەرھەمھێنانی نەوت لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، گەیشتووەتە ٤٠٨ ملیۆن و ٥٨٥ ھەزار بەرمیل".
ئاماژه بهوهشكراوه، "ھەر لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 357 ملیۆن و 800 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە ھەر بەرمیلێکی بە 60 دۆلار و چوار سەنت فڕۆشراوە".
عێراق بۆ دەستەبەرکردنی داھاتی ساڵانەی دەبێت بەڕێژەی 97 لەسەدا نەوتی خاو ھەناردەی دەرەوە بکات، لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی رابردووشدا، ھەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکووک دەستپێکردهوە کە ماوەی ساڵێک بوو راوەستابوو.
ه.م