بەرشەلۆنە گرێبەستێكی نوێ‌ رادەگەیەنێت

وەرزش

23/06/2019‌ 427 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەم هەفتەیە گرێبەستێكی نوێ‌ رادەگەیەنێت، كە كڕینی گۆڵپارێزێكە.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، كە رۆژی سێ‌ شەممە بەرشەلۆنە گرێبەستێكی نوێی رادەگەیەنێت، كە كڕینی گۆڵپارێزی بەرازیلی نیتۆیە.

یانەی بەرشەلۆنە ئەو گۆڵپارێزەی لەیانەی ڤالێنسیا كڕیوە، ئەوە بەهۆی ئەوەی گۆڵپارێزی یانەكە یاسبر سیلیسین دەڕوات.

یانەی بەرشەلۆنە ئەو گۆڵپارێزەی بە گرێبەستێكی 25 ملیۆن یۆرۆیی كڕیوە، كە دەیكاتە گۆڵپارێزی دووەمی یانە كەتەلۆنییەكە.

هـ ـ ح