دی لیخت بەرشەلۆنە شۆك دەكات

وەرزش

23/06/2019‌ 436 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی‌و یاریزانی یانەی ئاجاكس ئەمیستەردام یانەی بەرشەلۆنەی شۆك كردووە، بەوەی روو لەیانەی یۆڤانتۆس دەكات.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، دی لیخت بەشێوەیەكی سەرەتایی رێككەوتنی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس كردووە، بەوەی لەهاوینی داهاتوو روو لەو یانەیە بكات.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، دی لیخت بەگرێبەستێكی 70 ملیۆن یۆرۆیی‌و بەموچەی 20 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس رێككەوتووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی بەرشەلۆنە لەسەر هێڵ بوو، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یاریزانە بكات، تا لەهاوینی داهاتوو بیگوازێتەوە ریزەكانی.

هـ ـ ح