نیمار نایەوێت درێسی پاریس سان جێرمان بپۆشێتەوە

وەرزش

23/06/2019‌ 383 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان نایەوێت جارێكی تر درێسی یانەكەی بپۆشێتەوە.

بەپێی رۆژنامەی سپۆرتی ئیتالی، نیمار بڕیاریداوە بگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، بۆیە نایەوێت جارێكی تر درێسی یانەی پاریس سان جێرمان بپۆشێتەوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، نیمار لەیانەی پاریس سان جێرمان دۆڵخۆش نییە، بۆیە نایەوێت لەیانە پاریسییەكە بەردەوام بێت.

نیمار هاوینی 2017 ریزی یانەی بەرشەلۆنەی بەرەو پاریس سان جێرمان جێهێشت، كە ئەوكات بەشكاندنی گرێبەستەكەی رووی لەیانە پاریسییەكە كرد.

هـ ـ ح