شارپرێس:
جاك گالانت دەتوانێت مێشكت بخوێنێتەوە، یان بەلایەنی كەمەوە دەزانێت بەدوای چی دەگەڕێت، ئەگەر تۆ لەناو ئامێرەكەیدا بیت و سەیری فیلمێك بكەیت، كە بۆت پەخش دەكات.
گالانت توێژەرە لە زانكۆیەك لەكالیفۆرنیا، كە ئامێرێكە داهێناوەو دتوانێت پشكنین بۆ مێشكی مرۆڤ بكات و ئەو شتانە دەربخات مرۆڤەكە دەیانبینێت.
لێرەدا ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە ، ئایا ئەگەر ئەم ئامێرە بەشێوەیەكی بەرفراوان بەكاربێت ، نابێت خەممان بۆ دروست ببێت؟
لە تاقیكردنەوەكەی گالانت دا ئەوكەسانەی فیلمەكەیان بۆ پەخشكرابوو دەستەی تیمەكەی دەستیان دەكرد بە پێوەركردنی مێشكییان.
پاشان تاقیكردنەوەی یەك لەدوایك دەكرا و پاشان چەند نیشانەیەك بەكارینران بۆ ڕێكخسنی ئەو وێنە شێواو دروستبوانەی ناو مێشك درووست دەبوون لەسەر داتابەیسێك، بەواتایەكی دیكە چالاكییەكانی مێشكیان دەهێناو دەیانگۆری بۆ وێنە و دەریان دەخت، كە كەسەكە چی دەبینێت.
زانست بێت یاخود نا ، ئەم ئامێرە لە داهاتوو دا لەوانییە جیهانێكی مەترسیدار درووست بكات لەنێو خەڵكدا لە ترسی ئەوەی حكومەت بتوانێت بیر و هۆشیان بخوێنێتەوە.
گالانت لەو بارەوە وتی: ئەمە ترسێكی گەمژانەیە، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە و منیش هاوڕام، كە دەبێت ترسمان هەبێت، كە باشترە، ترسمان لە ٥٠ ساڵی داهاتوو نەبێت.
ئەو وتیشی: كاتێكی باشی پێدەچێت بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەی دوو شت دەربارەی تەكنەلۆجیای مێشك، یەكەم توانیای گواستنەوە و دووەم هێزی سیگناڵەكان.
لە ئێستادا، ئەگەر گالانت بیەوێت مێشكت بخوێنێتەوە ، دەبێت بچیتە ئامێرێكی موگناتیسی زرنگانەوە، كە بە ئامێری fMRI ناسراوەو ئامێرێكی بەنرخە و دەست دەكات بەپێوانی ئەوەی كە ئایا خوێن لە چ شوێنێكەوە دەچێت بۆ مێشك، كە fMRI بە باشترین ڕێگەكان دادەنرێت بۆ پێوانەكردنی چالاكییەكانی مێشك. ئامێرێكی بێ كێشە نییە و ناشگوزرێتەوە. و ناتوانرێت هەڵبگیرێت وبارستایان زۆر گەورەیە.
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل