ئێسكی مرۆڤ بەپێی كات‌و سەردام گۆڕانی زۆری بەسەردا دێت

sharpress.net

239 جار خوێندراوه‌ته‌وه

23/06/2019‌

شارپرێس:
بۆ چەندین سەدە زاناكان لەو باوەڕەدابوون، كە ئێسكەكانی مرۆڤ جێگیرەو گۆڕانی بەسەردا نایەت. 

وەك دایك و باوكمان دەیانوت ، كە گەشەی ئێسكەكان دەكرێت پێشبینی كراوبن، بەڵام ئەو كاتەی پزیشكی توێكاری لێكۆڵینەوەی لەسەر ئێسكە پیكەری ئاژەڵی بزن دەكرد، بۆی دەركەوت ئێسكەكانی ئەو ئاژەڵە دەست بەڕاهاتن و خۆگنجاندن دەكات بەپێی كات. 

ئێسكەكانی سمت و ڕانەكانی لەوەی پێشبینی دەكران ئەستورتر بوون لە جارن و لە هەمان كاتدا ئەژنۆكانیشی درێژتر بووبون.

لە كاتی ئێستادا ئەو ڕاستیەمان بۆ خراوەتە ڕوو، كە ئێسكەپەیكەری جەستمان بەرەو نەرم بوونەوە دەچێت، ئەگەر بڕوانینە ئەو ئێسكەپەیكەرانەی لە مۆزەخانەكاندا دەبینرێن ، سەرنجی ئەوە دەدەین بەشێوەیەكی زۆر پتەو و جێگیرن، بەڵام ئەگەر لە ئیسكە پەیكەری لەشی خۆمان بڕوانین ، دەبینین ئێسكە پەیكەرمان زۆر پتەو جێگیرنین، ئەمیش دەكرێت بەهۆی ئەو سترێسە بێت كە كاردەكاتە سەر ژیانمان.

لە ئاكامی ئەمە دەستكرا بە چەند تاقیكردنەوەیەك، كە بە "یۆستیۆبایۆگرافی" ناسراوە واتا لێكۆلینەوە لەسەر ئیسكەپەیكەر بۆ ئەوەی بزانرێت خاوەنەكەی چۆن ژیاوە، كە خۆی لە چەند چالاكیەك دەبینێتەوە ، وەك ڕۆیشتن لەسەر هەردوو پێیەكان و جێهێشترنی ئاسەوارێكی پێشبینیكراو وەك بەهێزبوونی ئێسكەكانی سمت. 

هەروەها پەپێی توێژنیەوەیەك لەسەر گەشەی نائاسایی  ئێسەكان دەریخست كە چەنگەمان هەتا دەبێت بچووكتر دەبێت، كە ئەوەش خراوەتە ڕوو ئەو كەسانەی بەڕەگەز ئەڵمانین قۆڵێكی بچووكتریان هەیە لە كەسانی دیكە، ئەمەش ڕوونە كە ژیانی مۆدێرن بەركەوتنی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئێسكەكانمان.

ئەو گۆرانكاریە سەرسامكەرە  چەندین سەدەیە ڕوودەدەن ، بەڵام ئێمە لەو ماویەدا دركمان پێكردووە، ساڵی  ٢٠١١ دكتۆرە نۆرین ڤۆن كرۆمۆن تاوبادیل تۆژینەوەیەكی لەسەر ئێسكەپیكەرەكان كرد لە زانكۆیەك لە شاری نیۆیۆرك، وەك پزیشكێكی توێكاری، ئارەزووی ئەوەی دەكرد ڕێگایەك بدۆزێتەوە تەنیا بەلێڕواننی ئێسك  بزانێت سەر بە كوێیەو چ جۆرێكە.

بۆ دەستكەوترنی ئەم وەڵامە دكتۆرە كارمۆن، لە سەرانسەری جیهاندا چەندین ئیسكەپەیكەری مۆزەخانەكانی دەهێناو و بەراوردی یەكتری دەكردن، بەپێی مەزەندەكردنی دەیزانی ئەو ئێسكانە بۆ چ شوێنیك دەگەڕێنەوە و چ جۆرە شێوەیەكیان هەبووە ، بەڵام  یەك جۆری ئێسك ئەبوو كە لی تێنەدەگەیشت ئەویش چەناگە بوو.

بەپێچەوانەوە ئێسكی چەناگە پەیوەندی بە جیناتەوە نەبوو ، بەڵكو پەیوەندی بە ئاوو هەواوە هەبوو كە ئایە چۆن ئەو كەسە لە سەردەمەكانی پێشوودا ژیانی بەسەر بردووە.یاخود ئە كۆمەڵگایەی كە پشتیان بە كێڵگە بەستووە. كارمۆن تاوبادیل باوەڕی وایە هەموو ئەمە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ئایە كەسەكە تاچەند خواردن دەجوین تاكاتی گوەرەبوونمان، وتیشی هەرزەكارەكانمان بەتایبەتی ئەمیان تیا بەدی دەكرێت چونكە  ئێسكەكانیان هێشتا نەرمە و دەكرێت كاردانەوەی جیایان هەبێت لە ئاكامی پەستانەكان لەسەریان. لە كۆمەگاكان كە پشت بە كێڵگە دەبەستن خواردنەكان سادەن و بە ئاسانی دەجوورێن، ئەمەش وادەكات چەناگەمان بەبە‌یزی گەشەنەكات. هەروەها شیردانی دایكیش بەهەمان شێوە كاریگەری خۆی هەیە، چونكە ئەو تەمەنەی دایك شیر بە كۆرپەكەی دەدات بە شێوەیەكی فراوان دەگۆرێت. بۆیە كاتێك خواردن دەخۆن لە بردی شێر خواردنەوە كار لە ئێسەكانی منداڵەكە دەكەن.    

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved