پێشنیازێك كۆتایی بەململانێی نێوان رێواس فایەق‌و بێگەرد تاڵەبانی دەهێنێت

کوردستان

23/06/2019‌ 10428 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێشنیازێك كۆتایی بەو ململانێ‌ هێناوە، كە لەنێوان بێگەرد تاڵەبانی‌و رێواس فایەق  هەبوو، بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەپشكی یەكێتی نیشتمانی.

بێگەرد تاڵەبانی‌و رێواس فایەق، كە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانین، هەردووكیان چاویان لەوە بوو، پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەپشكی حیزبەكەیان وەربگرن، كە ئەو پۆستە بۆ یەكێتی یەكلابووەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، پێشنیازێك خراوەتەڕوو، كە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ بێگەرد تاڵەبانی بێت، لەبەرانبەردا پۆستی وەزیری خوێندنی باڵا بۆ رێواس فایەق بێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو پێشنیازە تاڕادەیەك جێگیركراوەو بڕیارە سەركردایەتی بە دەنگدان پرسەكە یەكلابكاتەوە، بەوەش كۆتایی هاتووە بەململانێی نێوان ئەو دوو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی.

بێگەرد تاڵەبانی لەلایەن باڵی دەسترۆیشتوو پشتگیری دەكرا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان‌و رێواس فایەقیش لەلایەن باڵی كۆسرەت رەسوڵ، كە ئەوە ململانێكانی نێوانیانی زیاتر كردبوو.

هـ ـ ح