دوو شەممە دەیسەپێنێت.. ترامپ بەگەمارۆی نوێ‌ وەڵامی هێرشەكەی ئێران دەداتەوە

جیهان

23/06/2019‌ 1520 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە گەمارۆی نوێ و توند بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت ، ئەوەش دوای چەند سەعاتێك لەلێدوانێكیدا، كە تێیدا وتی: ئەگەر بێت و ئێرانییەكان دەستبەرداری بەرنامە ناوەكییەكەیان بن ئەوە دەبێتە "باشترین هاوڕێیان".

ترامپ لە تویتێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت "دووشەممە گەمارۆی تری توند بەسەر ئێراندا دەسەپێنین"، كە بەهۆیەوە ئێران ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەكی ناوەكی .

ترامپ روونیكردووەتەوە، ئێران لەژێر سایەی پلانە قێزەونەكەی ( باراك ئۆباما) ئێرانییەكان لەڕێگادابوون بۆ بوون بە خاوەنی چەكی ناوەكی لەماوەی چەند ساڵی داهاتوو ، ئەو ڕەوشەی ئێستامان پێقبووڵ ناكرێت، "رۆژی دووشەممەش گەمارۆی تری توند بەسەر ئێراندا دەسەپێن".

سەبارەت بە وەشاندنی گورزی سەربازی لە دژی ئێران ، ترامپ وتی: " هێشتا وەشاندنی گورزی سەربازی لەدژی ئێران لەسەر مێزە و  ئەگەرێكی كراوەیە".

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا ترامپ وتی: ئەو گەمارۆ تازانەی سەر ئێران ئامانج لێی ڕێگرتنە لەوەی ئێران بتوانێت چەكی ناوەكی بەدەستبهێنێت.

لەدرێژەی قسەكانیدا ترامپ وتیشی: ئومێد دەكەم ڕژێمی ئێرانی بای ئەوەندە  زیرەكیان هەبێت بەرژەوەندی گەلەكەیان  لەبەرچاوبگرن  .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی