هەرێم هەناردەكردنی هێلكە بۆ پارێزگاكانی تری عێراق رادەگرێت

کوردستان

23/06/2019‌ 771 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كورستان بڕیاریدا ڕێگری بكات لەهەناردەكردنی هێلكەی ناوخۆی هەرێم بۆ پارێزگاكانی ناوەراست و باشووری عێراق ، ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی نەرخی هێلكە، كە ئێستا بەشێوەیەكی بەرچاو نرخەكەی هەڵكشاوە.

نەوزاد ئەدهەم لەلێدوانێكیدا رۆژنامەوانیدا دەڵێت: بۆ ئەوەی ڕێگری بكرێت لەبەرزبوونەوەی نرخی هێلكە لە شارەكانی كوردستان، بەشێوەیەكی كاتی هەناردەكردنی هێلكەی ناوخۆی هەرێم بۆ پارێزگاكانی تری عێراق رادەگیرێت.

نەوزاد دەشڵێت: لەهەر پارێزگایەك چەند لیژنەیەك هەیە ، ئەو لیژنانە لە دەروازە سنوورییەكان بڕیار دەدەن بەوەی هێلكە لە شارەكانی هەرێمی كوردستانەوە هەناردە نەكرێت.

پێشتر تەبەقی هێلكە لە هەرێمی كوردستان لەنێوان سێ هەزار بۆ سێهەزار و پێنجسەد دیناردا بوو ، بەڵام ئێستا بۆ ٥٥٠٠ دینار بەرز بۆتەوە.

داتا فەرمییەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە لەهەرێمی كوردستان ساڵانە ملیارێك و ٣١١ ملیۆن هێلكە بەرهەم دەهێنرێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە