شارپرێس:
به‌رگریكارێكی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، نه‌یمار داسێلڤای ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
فیلیپی لویس، به‌رگریكاری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ڕایگه‌یاند، نه‌یمار هه‌ست به ئاسوده‌یی ده‌كات ئه‌گه‌ربێتو بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، به‌رشه‌لۆنه و نه‌یمار له‌دانوستاندان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ به‌رشه‌لۆنه.
له‌هه‌مان كاتدا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌یه‌وێت نه‌یمار بكاته گرانترین گرێبه‌ستی یانه‌كه‌ی و ئه‌و یاریزانه بۆ ڕیزه‌كانی بگوازێته‌وه.
ڕ . ج