شارپرێس:
كریستیان ئیریكسنی یاریزانی یانه‌ی تۆتنهام ڕیزی یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه ناكات وه‌ك ئه‌وه‌ی باسكرابوو.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی، ئیریكسن تۆتنهام جێده‌هێڵێت، به‌ڵام ناچێته یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ڵكو هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و تۆتنهام دوو یانه‌ی به‌هێزن بۆ په‌یوه‌ندیكردنی ئیریكسن پێوه‌ی.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئیریكسن زۆر نزیكه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بكاته به‌یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كانه‌وه.
پێشتر ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی كریستیان ئیریكسن به یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه له‌ئارادابوو، هاوكات ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یویست هاوینی ئه‌مساڵ ئیریكسن بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
ڕ . ج