شارپرێس:
فرانك لامپاردی یاریزانی پێشووی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی نزیكه له‌وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی چێڵسی، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی وته‌ی درۆگبای یاریزانی پێشووی ئه‌و یانه‌یه.
درۆگبا له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی لامپارد ئاستێكی به‌رزی له‌ڕاهێنانی یانه‌ی دێربی كاونتی پێشكه‌شكرد، ئێستا ناوبراو یه‌كێكه له‌كاندیده به‌هێزه‌كان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی چێڵسی.
به‌وته‌ی درۆگبا كه هاوڕێی لامپارده، تاكه كه‌سی شیاو بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی چێڵسی لامپارده.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ماوریسیۆ ساری ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی چێڵسی بوو، دواتر ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی وه‌رگرت.
ڕ . ج