چارەنووسێكی چاوەڕواننەكراو بۆ ئەستێرەیەكی یۆڤانتۆس

وەرزش

24/06/2019‌ 409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چارەنووسێكی چاوەڕواننەكراو چاوەڕێی سامی خزێرەی ئەڵمانی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی دەكات، كە چەند ساڵێكە یاری بۆ ئەو یانە ئیتالییە دەكات.

بەپێی رێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی، یانەی بێشكتاشی توركی گرنگی بەتواناكانی سامی خزێرە دەدات‌و دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە ئەڵمانییە بكرێت.

گرێبەستی خزێرە تا یاڵی 2021 لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس، بەڵام یانە ئیتالییەكە لەئێستادا دەیەوێت بیفرۆشێت، ئەوەش بەهۆی  دابەزیی ئاستی ئەو یاریزانە ئەڵمانییە.

لەوەرزی رابردوو یانەی بەهۆی پێكانەوە ئەو یاریزانە ئەڵمانییە نەیتوانی چەند یارییەك یاری بكات، كە موچەی ساڵانەی یاریزانەكە شەش ملیۆن یۆرۆیە.

هــ ـ ح