چاڤی خەوی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە هەیە

وەرزش

24/06/2019‌ 435 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چاڤی هێرناندزی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی سەدی قەتەری، بەرنامەی داهاتووی ئاشكراكرد، كە گەڕانەوەیە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

چاڤی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، خەونی ئەوەیە، كە لەداهاتوو بگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، ئەوەش لەرێگەی پۆستی راهێنەرایەتی.

ڤافی لەساڵی 2015 یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشت‌و چەند ساڵێك یاری بۆ ئەو یانە قەتەرییە كرد، بڕیاریشە لەوەرزی نوێوە ببێتە یانەی سەدی قەتەری.

هـ ـ ح