شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیسپانیا، ناوەڕۆكی نامەیەكی نیمار داسیلڤای بەرازیلیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانیان ئاشكراكردووە.
بەپێی سەرچاوەكان، نیمار نامەیەكی بۆ یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە ناردووە، ئەوەش لەرێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی واتس ئەپو بەوەش چارەنووسی خۆی دیاریكردووە.
هەر بەپێی سەرچاوەكان، نیمار لەنامەكەیدا نووسیویەتی: دان بەخۆتاندا بگرن، من دەگەڕێمەوە، بەوەش ئاماژەكانی گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە زیاتر بوون.
نیمار لەهاوینی 2017 ریزی یانەی بەرشەلۆنەی بەرەو یانەی پاریس سان جێرمان جێهێشت، كە ئێستا نایەوێت یاری بۆ یانەی پاریس سان جێرمان بكات.
هـ ـ ح