مۆزەخانەی گەورەی میسر چەترەكەی توت عەنخ ئاموون نمایش دەكات

جیهان

24/06/2019‌ 1130 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مۆزەخانەی گەورەی میسر لەناوچەی جیزە ، پێشوازی لە ١٥٥ پارچە شوێنەوار كرد ، كە گرنگترینیان چەتری تایبەتی فیرعەون توت عەنخ ئامون بوو .

تەیب عەباس بەڕێوەبەری كاروباری شوێنەوار لە مۆخەخانەی گەورەی میسر دەڵێت: چەتری تایبەتی توت عەنخ ئاموون دوا پارچەی شوێنەوارییە لەچوارچێوەی پرۆژەی هاوبەشی میسری یابان ژاپۆنی بۆ گواستنەوەی ٧٢ پارچەی شوێنەواری لە مۆزەخانەی میسری لە تەحریرەوە بۆ مۆزەخانەی گەورەی میسر بە پاڵپشتی دامەزراوەی جایكا بەڕێوەچوو.

عەباس دەشڵێت: لەو پارچە شوێنەواریانەی گەیەنراونەتە مۆزەخانەی گەورەی میسر پەیكەری "مەلیك ئەمنحماتی سێیەم " و كۆمەڵێك پارچەی شوێنەواری تر، كە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ئەسكەندەری گەورە و هەردووك مەلیك بەتلیمۆسی یەكەم و دووەم .

لای خۆیەوە ، عیسا زێدان بەڕێوەبەری گشتی بەشی نۆژەنكردنەوەی یەكەم و گواستنەوەی شوێنەوار لە مۆزەخانەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە چەتری پاشا توت عەنخ ئاموون لەڕێگای ئامێری دیاریكەری ناوچەی لاواز و بەهێزی شوێنەوارەكە كۆمەڵێك لێكۆڵینەوە و توێژینەوە و پشكنینی بۆ كراوە ، هەروەك پێش پرۆسەی لەبەرگگرتن و گواستنەوە بە كامێرای سێ رەهەندی وێنەی گیراوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی