قادری حاجی عەلی رەتیدەكاتەوە هەوڵی بۆ دروستكردنی حیزب هەبێت

کوردستان

24/06/2019‌ 3151 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قادری حاجی عەلی لەبارەی دەنگۆی دروستكردنی حیزبەوە تایبەت بەشارپرێسی وت: بەبێ ئەوەی خۆمان ئاگامان لێبێت حیزبیان بۆ دروست كردوین‌و ناویشیان لێناوە.  

قادری حاجی عەلی وتیشی: رەنگە ئەوە بەشێكی بەهۆی ئەو فەراغە سیاسییەوە بێت، كە هاتووەتە پێشەوە، بەڵام راستییەكەی ئەوەیە لەبارەی دروستكردنی حیزبەوە لەگەڵ ئەو خەڵكانەی لەدۆخی حوكمرانی‌و سیاسی‌و حیزبی نارازین، پێكەوە لەم دۆخەدا هیچ بریارێكی لەوجۆرەمان نەداوە".

هەروەها روونیكردەوە، ئەوەی هەیە وەك بەرپرسیارییەتییەكی سیاسی‌و ئەخلاقی "ئێمەش لەگەڵ خەڵكانی دڵسۆز لەخەمی ئەوەداین خەڵك لەوەزیاتر بەئاراستەی نادروستدا نەبرێت".

قادری حاجی علی ئەوەشی وت: زۆر كەس پەیوەندیمان  پێوەدەكەن بۆ ئەوەی بزانن تاچەند هەواڵەكە ڕاستە، دیارە حیزب بۆ خەڵك دروست دەكرێت و ناكرێت كارێكی وا لەخەڵكی بشارێتەوە، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە ئەو هەواڵانەی لەبارەی دروستكردنی حیزب بڵاودەكرێنەوە ناراستن.

چەند رۆژێكە چەند دەنگۆیەك هەیە، قادری حاجی عەلی، كە یەكێك بوو لەدامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان‌و ئێستا پەیوەندی بەو بزووتنەوەیە نەماوە، حیزب دروست دەكات، ئەوەش لەگەڵ كۆمەڵێك سەركردەی تری ناڕازی.

هـ ـ ح