مانچستەر یونایتید ڤارانی دەوێت

وەرزش

25/06/2019‌ 356 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی رافائێل ڤارانی فەرەنسی‌و بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەوێت‌و دەیەوێت بیكرێت.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، یانەی مانچستەر هاتووەتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی لەم هاوینە رافائێل ڤاران لەیانەی ریاڵ مەدرید بكرێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، یانەی مانچستەر ئامادەیە گرێبەستێكی گەورەب بخاتە بەردەم ئەو یاریزانەو یانە مەدریدییەكە بۆ ئەوەی هەردوولایان رازی بن.

ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەنییە بە فرۆشتنی ئەو یاریزانەو دەیەوێت لەماوەی داهاتوو گرێبەستەكەی بەخواستی یاریزانە فەرەنسییەكە نوێبكاتەوە.

هـ ـ ح