شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی فەرەنسا، جەخت لەگەڕانەوەی نیمار داسیلڤای بەرازیلیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەكەنەوە.
بەپێی پێگەی "TF1" لەهاوینی داهاتوو نیمار داسیلڤای بەرازیلی دەگەڕێـەوە ریزی یانەی بەشەلۆنە، چونكە ئەو یاریزانە خۆی خواستی ئەوەی هەیە.
هەر بەپێی پێگەكە بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان ناكات، بەڵكو راستەوخۆ گرێبەست لەگەڵ نیمار دەكاتو دەیگەڕێنێتەوە ریزی یانەكەی.
ئەمە لەكاتێكدایە، هاوینی 2017 نیمار بەشكاندنی گرێبەستەكەی لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد، كە ئێستا نایەوێت یاری بۆ ئەو یانە پاریسییە بكاتەوە.
هـ ـ ح